وه‌كو هاوڵاتی مه‌ده‌نی خۆی ده‌رده‌خست و ئێستا له كه‌مپی په‌نابه‌رانه
ئه‌و پیاوه‌ی دوێنێ له‌ناو شارۆچكه‌ی حه‌مام عه‌لیل به‌ده‌م گریانه‌وه پێشوازی له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كرد و ڤیدیۆكه‌ی له‌لایه‌ن ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه ده‌ركه‌وت پێشتر سه‌ر به تیرۆریستانی داعش بووه.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه رۆژی 19/10/2016 له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵیی (ئه‌عماق)ی سه‌ر به تیرۆریستانی داعش بڵاوكرایه‌وه، پیاوێك له‌به‌رده‌م كارگه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه له هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كات و ده‌ڵێت؛ "به ئیزنی خودا ئه‌مه دواین هێرشی خاچپه‌رستان و كافران ده‌بێت، داوا له‌خودای گه‌وره ده‌كه‌ین سه‌رمان بخات به‌سه‌ریاندا".
به‌ڵام دوێنێ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی چونه ناوه‌وه‌ی سوپای عێراقیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه پیاوێك له‌به‌رده‌م ماڵێك به‌ره‌و پیری هێزه عێراقییه‌كان دێت و پێشوازییان لێده‌كات كه زۆر پێده‌چێت هه‌مان ئه‌و پیاوه بێت كه پێشتر وه‌كو ئه‌ندامێكی داعش قسه‌ی كردووه.
پاش ئه‌وه‌ی گوند و شارۆچكه و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ئازاد ده‌كرێن،سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌مپانه‌ی بۆ ئاواره‌كان دروستكراون له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه ئارامه‌كانی دیكه، هه‌ر بۆیه پێده‌چێت ئه‌م كه‌سه له‌یه‌كێك له كامپه‌كان نیشته‌جێ بێت.